لە کۆبوونەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ھەولێر زۆرینەی کێشە دارایییەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند چارەسەر کراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی کورد لە لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، وەفدەکەی حکوومەتی عێراق کە دوو رۆژی ڕابردوو لە ھەولێر بوون، زۆرێک لە کێشە دارایییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایان چارەسەر کردوووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كانم، وەفدەکەی حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زۆرێک له‌ كێشه‌ دارایییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان چاره‌سه‌ر كردوووه‌".

ھەورەھا دەڵێت: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ مووچه‌ ته‌رخان كراوه‌، له‌ لقى بانكى ناوه‌ندییه‌ له‌ هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادى فه‌رمانى خه‌رج كردنى بدات."

مەسعوود حەیدەر جەخت لەوەش دەکاتەوە: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى، له ‌ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت كردن خه‌رج ده‌كرێت.

ماوەی دوو رۆژە وەفدێکی باڵای حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە شاری ھەولێرن و لەگەڵ رێباز حەملان وەزیری داراییی ھەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی ھەرێم کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی میدیاییی خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12556

Your Comment

You are replying to: .
captcha