به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كانم، وەفدەکەی حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زۆرێک له كێشه دارایییهكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان چاره‌سه‌ر كردوووه".
ھەورەھا دەڵێت: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه ته‌رخان كراوه، له لقى بانكى ناوه‌ندییه له هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادى فه‌رمانى خه‌رج كردنى بدات."
مەسعوود حەیدەر جەخت لەوەش دەکاتەوە: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى، له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به بێ پاشه‌كه‌وت كردن خه‌رج ده‌كرێت.
ماوەی دوو رۆژە وەفدێکی باڵای حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە شاری ھەولێرن و لەگەڵ رێباز حەملان وەزیری داراییی ھەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی ھەرێم کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
سه‌رچاوه: تۆڕی میدیاییی خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment