بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دەستگیر کردنی لە لایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە:"سروە عەبدولواحید لە بەغدا بە پاڵپشتیی چەند بەرپرسێکی عەرەب، قسە بە کوردستان دەڵێت، لە کاتێک سروە عەبدولواحید بڕیاری دەستگیر کردنی ھەیە".
لە بارەی جێبەجێ کردنی بڕیاری دەستگیر کردنەکەشی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە کە سروە عەبدولواحید نەھاتووەتە ھەولێر، زۆر گرنگییشمان پێی نەداوە، ھەر کاتێک گرنگیی پێ بدەین، دەستگیری دەکەین، چوونکە سروە عەبدولواحید بە سووکایەتی کردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەھیدان تاوانبارە، لە کاتێکدا ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە، ئەو و دەیانی دیکەش نەیاندەتوانی بە ئارامی دابنیشن.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment