بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند، لەبەر ئەوەی یاسای بودجە ژمارەیێک خاڵی پێچەوانەی دەستووری تێدا بوو، سەرۆک کۆمار ڕەتی کردەوە.
شایانی باسە بەگوێرەی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێت یاسای پەسەند کراوی بودجە لە لایەن پەرلەمانەوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا پشتڕاست بکاتەوە، ئەگی نا ئەو یاسایە بەبێ واژۆی سەرۆک کۆماری جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر ژمارەیێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق فواد وەعسووم-یان بەوە تۆمەتبار کرد کە لایەنگری لە کوردەکان کردووە و بە بۆنەوە بودجەی پەسەندکراوی پەرلەمانی واژۆ نەکردووە.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment