به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ هه‌واڵنێرانی وت: له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کارگرووپمان پێکهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی چۆنایه‌تیی دابین کردنی ئاسایشی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه بخه‌نه به‌رباس و به‌گوێره‌ی پێکهاته ناوچه‌که ئیداره بکرێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر مه‌نبه‌ج سه‌تا 90ی عه‌ره‌به ئه‌وه شاره‌که له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌ڕێوه بچێت. به هیچ شێوه‌یێک یه‌په‌گه نابێ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که بکات. یه‌په‌گه بۆ ئێمه گرووپێکی تیرۆریستییه. کاتێک تیلهرسێن سه‌ردانی تورکیای کرد ئه‌مه‌مان پێ وت. له مه‌نبه‌جه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین. له‌وێ مۆدیلێک داده‌ڕێژین و جێبه‌جێی ده‌که‌ین و پاشان بۆ دیکه‌ی ناوچه‌کانیشی ده‌گوازینه‌وه. بۆ ڕه‌قه‌ش هه‌مان باس هه‌یه. له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش هه‌روه‌ها. به کورتی بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: 19ی مارچ نه‌خشه‌ڕێگاکه دیاری ده‌کرێت. یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌کشێته‌وه و ئه‌مریکا و تورکیا ئاسایشی ناوچه‌که ده‌پارێزن. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌مباره‌وه ڕێکنه‌که‌وتین بژارده‌ی سه‌ربازی هه‌ڵده‌بژێرین. جارێک سه‌باره‌ت به مه‌نبه‌ج هیچ داواکارییێکمان له حکوومه‌تی سووریا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment