به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی مه‌سه‌لـله‌ی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به به‌غدا یه‌كلایی بۆته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
به وته‌ی حه‌دیسی، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕیوه به ڕاده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌غدا فه‌رمانبه‌ری خۆی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌كات به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنی دۆسیه‌ی گۆمرگ و پاسپۆرت و هاتوچۆی ئه‌منی و سه‌رجه‌م كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانیش ده‌كه‌وێته ژێر چاودێریی حكوومه‌تی ناوه‌ند.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment