لە زانکۆی کوردستان کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی خوێندنەوەی بۆ کرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە زانستگای کوردستان کۆڕێک بۆ هەڵسەنگاندن و باس کردن لە سەر کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" بەرهەمی مامۆستا سەعید کەرەمی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی 20ی ڕەشەمەی 1396 لە کۆڕێکدا کە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە چوو خوێندنەوە بۆ کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" بەرهەمی سەعید کەرەمی کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا دوکتور یادگار کەریمی، دوکتور ڕەحمان وەیسی و دوکتور زانیار نەقشبەندی لە سەر کتێبەکە قسەیان کرد و هەڵسەنگاندنیان لە سەر بابەتەکانی ئەو کتێبە کرد.

کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" بەرهەمی سەعید کەرەمی، لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە لە چاپ دراوە و ئەرکی هەڵسەنگاندنی کتێبەکەش لە سەر شانی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی کۆلێجی زمان و ئەدەبیات بوو.

لە ڕێککەوتی ۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە کۆلێجی زمان و ئەدەبیاتی زانستگای کوردستان کۆڕێک بۆ لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی پەرتووکی "وشەناسیی زمانی کوردی" تایبەت بە شێوەزاری سۆرانی بە قەڵەمی بەڕێز سەعید کەرەمی گێڕدرا.

لە سەرەتادا بەڕێز د. ئومید قادرزادە وەکوو بەڕێوەبەری توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانستگای کوردستان لە سەر کار و چالاکییەکان و هەروەها بەرنامەکانی دیکەی توێژینگە بۆ ساڵی داهاتوو دوا.

پاشان پەنێلێکی زانستی لە لایەن مامۆستایان، د. یادگار کەریمی، د. ڕەحمان وەیسی و د. زانیار نەقشبەندی بەڕێوە چوو؛ لەم پەنێلەدا جەخت کرایە سەر تایبەتمەندی و لایەنە جیاجیاکانی کتێبەکە و پاشان هەندێک پێشنیار و ڕەخنە ئاراستەی بەرهەمەکەی کاک سەعید کەرەمی کرا.

لە دوا بەشی کۆڕەکەدا چەند پرسیارێک ئاراستەی مامۆستایان و دانەری کتێبەکە کرا.

شیاوی ئاماژەیە بەڕێز سەعید کەرەمی بەرگێک لە پەرتووکە تازە چاپ‌کراوەکەی خۆی وەک دیاریی نەورۆزانە پێشکەشی هەر خوێندکارێکی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانستگای کوردستان کرد.

شایانی باسە ئەم پەرتووکە، ئەگەری زۆری هەیە کە لە ساڵی داهاتووەوە و لە لایەن بەشی کوردییەوە وەکوو سەرچاوەی سەرەکیی وانەی "وشەناسی" بۆ تێرمی یەکی کارناسیی بەشی کوردی پەسەند بکرێت.

وێڕای ئەمەش، بەڕێز سەعید کەرەمی ئێستا سەرقاڵی نووسینی بەرگ‌گەلی دیکەی ئەم کتێبەیە و تا ماوەیێکی تر وشەناسیی هەورامی و کورمانجیش لە چاپ دەدرێت.

هەواڵ لە لایەن: ئێحسان میرەکی، ‌خوێندکاری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12525

Your Comment

You are replying to: .
captcha