فوئاد مه‌عسووم له‌باره‌ی بودجه‌ی 2018ی عێراق تۆمه‌تی ده‌خرێته‌ پاڵ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ به‌ بۆنه‌ی دواخستنی پشتڕاست کردنه‌وه‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق به‌ لایه‌نگری له‌ کورده‌کان تۆمه‌تبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور به‌عیجی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق به‌ بۆنه‌ی لایه‌نگری له‌ قه‌ومه‌که‌ی تا ئێستا یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقی پشتڕاست نه‌کردوووه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قبووڵکراو نییه‌، چوونکه‌ مه‌عسووم ئه‌رکییه‌تی ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ند بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش بێت.

به‌عیجی ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراق، سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌ڵگه‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی عێراق واژۆ بکات، ئه‌گینا پاش تێپه‌ڕبوونی 15 ڕۆژ ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ندکراو دێته‌ ئه‌ژمار و جێبه‌جێ ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12518

Your Comment

You are replying to: .
captcha