به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور به‌عیجی له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق به بۆنه‌ی لایه‌نگری له قه‌ومه‌که‌ی تا ئێستا یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقی پشتڕاست نه‌کردوووه که ئه‌م بابه‌ته قبووڵکراو نییه، چوونکه مه‌عسووم ئه‌رکییه‌تی ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش بێت.
به‌عیجی ڕوونیشی کرده‌وه که به‌پێی ده‌ستووری عێراق، سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته ده‌بێ له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌ڵگه‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی عێراق واژۆ بکات، ئه‌گینا پاش تێپه‌ڕبوونی 15 ڕۆژ ئه‌و یاسایه په‌سه‌ندکراو دێته ئه‌ژمار و جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment