بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندارەکان و بەخشدارەکانی پارێزگادا وتیشی خەڵک لە هەندێک بواردا متمانەیان بە بەرپرسان نەماوە و باوڕیان ئەوەیە کە لە هەندێک دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا گەندەڵی هەیە.
ناوبراو وتی ئەو باوڕ نادروستە و فەرماندارەکان دەتوانن دژی گەندەڵی و بەرتیل خورادن بوەستنەوە و متمانەی خەڵک بەدەست بێنن.
ناوبراو داوای لە فەرمانداران کرد لە ڕۆژەکانی سەری ساڵی نوێدا سەردانی بنەماڵەی شەهیدان بکەن چوونکە ئەوان ئازیزانی خۆیان بۆ پاراستنی وڵات فیدا کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment