قایم مەقامی شارەکان بەرەنگاری گەندەڵی و بەرتیل خواردن ببنەوە

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: فەرماندارەکان وەکوو نوێنەری دەسەڵاتداری دەوڵەت دەبێت هەمبەر هەر چەشنە گەندەڵی ئیداری و بەرتیل خواردن ببنەوە و لەو بارەیەوە بێ هەڵویست نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندارەکان و بەخشدارەکانی پارێزگادا وتیشی خەڵک لە هەندێک بواردا متمانەیان بە بەرپرسان نەماوە و باوڕیان ئەوەیە کە لە هەندێک دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا گەندەڵی هەیە.

ناوبراو وتی ئەو باوڕ نادروستە و فەرماندارەکان دەتوانن دژی گەندەڵی و بەرتیل خورادن بوەستنەوە و متمانەی خەڵک بەدەست بێنن.

ناوبراو داوای لە فەرمانداران کرد لە ڕۆژەکانی سەری ساڵی نوێدا سەردانی بنەماڵەی شەهیدان بکەن چوونکە ئەوان ئازیزانی خۆیان بۆ پاراستنی وڵات فیدا کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12502

Your Comment

You are replying to: .
captcha