به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی دوو مانگ به سه‌ر ده‌ستپێکی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تورکیا و سه‌ربزێوانی سوپای ئازادی سووریا که له لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانی ئه‌کرێن بۆ سه‌ر عه‌فرین تێده‌په‌ڕێت. ڕووسیا و ئه‌مریکا که به‌رده‌وام ئیدعای پاڵپشتی کردنی کوردیان کردبوو نه‌ک هه‌ر هیچیان بۆ کورد نه‌کرد به‌ڵکوو به ئه‌نقه‌ست یان نائه‌نقه‌ست کوردیان ڕووبه‌ڕووی گرفت و ته‌نگه‌ژه‌ی قووڵتر کردوووه‌ته‌وه. ئه‌مریکا تا ئه‌و ڕاده‌یه چۆته پێشێ که له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه گوتوویه‌تی: چوونکه ئێمه هێزمان له عه‌فرین نییه نازانین
چی له‌وێ ڕوو ده‌دات.
کوردی سووریا پێشنیاری ڕووسیا بۆ ڕاده‌ست کردنی عه‌فرین به ده‌وڵه‌تی سووریا پێش هێرشه‌که‌ی تورکیای ڕه‌ت کردبوووه‌وه بۆیه ڕووسیاش له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین بێده‌نگ بوو. کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌ت ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کانیش بڕیارنامه‌یێکیان په‌سه‌ند کرد که ئاگربڕێکی 30 ڕۆژه ده‌ست پێ‌بکات و پێداگریشیان له‌سه‌ر کرده‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه یان با بڵێین نه‌یانویستوووه هێرشه‌که‌ی تورکیا بوه‌ستێت.
بێده‌نگی و بێ‌هه‌ڵوێستیی وڵاتانی ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناڕه‌زاییی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێی به‌رز بۆته‌وه.
جێرمی ئاندره هه‌واڵنێری فه‌ڕه‌نسی که تازه له عه‌فرین گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئاڵۆز بوون و ئه‌سه‌فبار بوونی دۆخی عه‌فرین هۆشداری داوه و گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر بێت‌و کارێک نه‌کرێت عه‌فرین ده‌بێته گۆمی خوێن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسییه به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕووماڵ نه‌کرانی ڕووداوه‌کانی عه‌فرین له لایه‌ن میدیاکانی ڕۆژئاواوه گرتوووه چوونکه به وته‌ی ناوبراو که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی وڵاتانی ڕۆژئاوا کاتی شه‌ڕی ڕه‌قه، مووسڵ و دیکه‌ی شاره‌کان که هاوپه‌یمانان هێرشی ده‌برد به فراوانی ڕووماڵی ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد به‌ڵام له عه‌فرین ته‌نها له په‌نای هێزی تورکیادا هه‌واڵی عه‌فرین بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریش هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وام بێت چاره‌نووسی یه‌ک میلیۆن که‌س دانیشتووی ناوچه‌که مه‌ترسیی له‌سه‌ره به‌ڵام هێزی کوردی سووریا که ئێستا به‌ره‌وڕووی هێرشی دووهه‌م گه‌وره‌ی سوپای ناتۆ بۆته‌وه بژارده‌ی زۆریان به‌ده‌سته‌وه نییه و ئه‌مریکا و ڕووسیاش پشتیوانی‌یان لێ ناکه‌ن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا که خۆیشی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی عه‌فرینه به توندی ڕه‌خنه له بێ هه‌ڵوێستییه‌که‌ی ڕۆژئاوا ده‌گرێت و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به "قیزه‌ون" وه‌سف ده‌کات.
به ڕای ناوبراو ئێستا تاکه بژارده‌ی کورد ئه‌وه‌یه سازان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بکات.
ئیلهام ئه‌حمه‌د به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی وتوووه: ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره کردنی کێشه‌کانمان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بکه‌ین. ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت یارمه‌تیی عه‌فرین بدات، عه‌فرین پێویستی به یارمه‌تییه‌که‌یه‌تی.
ئاسۆشیتێدپرێسیش تیشکی خستۆته سه‌ر چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ورگێڕ له قه‌یرانه‌که‌ی سووریا و ئاوڕنه‌دانه‌وه و خه‌مساردی له گه‌مارۆدرانی کورد له عه‌فرین و ده‌نووسێت: گرفتار بوونی کورد له عه‌فرین کارتێکی به‌هێزی داوه‌ته ده‌وڵه‌تی سووریا له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له سووریا چوونکه ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان ئێستا سه‌رقاڵن به په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سووریا و کوردیان ئیهمال کردوووه.
مۆتلۆ چیویرئۆغڵۆ چاودێرێکی سیاسیی پرسی کورد له سووریا بڕوای وایه ئێستا وا ده‌رده‌که‌وێت تاکه بژارده‌ی کورد ته‌نها دیمه‌شقه.
ناوبراو به واشنتۆن پۆستی وتوووه: کوردی سووریا بژارده‌ی ئه‌وتۆیان به‌ده‌سته‌وه نییه به‌ڵکوو ته‌نها ده‌توانن له نێوان خراپ، خراپتر و خراپتریندا یه‌کیان هه‌ڵبژێرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment