یه‌كێتی هۆشداری له‌ مانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاشماوه‌كانی داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند گوندی كوردنشینی سنووری خورماتوو دروست ده‌كه‌ن و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش هۆشداری ده‌دات و شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای عێراقیش له‌و ناوچانه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوورانه‌ جێگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكوور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به ‌یه‌ک ڕۆژ دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ له‌ناو بردنی پاشماوه‌كانی داعش (ئاڵا سپییه‌كان) سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

به ‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانكراو بوو و نه‌شتوانرا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ بگیرێت به‌تایبه‌ت بۆ گونده‌كانی په‌لكانه ‌و غه‌ڕڕه ‌و شۆراو.

مه‌لا كه‌ریم شكوور بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر گونده‌ كوردنشینه‌كان داوا ده‌كات هێز جێگیر بكرێت و ده‌شڵێت: " ئه‌و چه‌كدارانه‌ مه‌ترسییان بۆ گونده‌كانی قومپه‌لک، قه‌ڵا، دوڕاجی و گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی زنانه‌ دروست كردوووه‌".

ناوبراو ئاشكراشی كرد: ئه‌و شوێنانه‌ سه‌ختن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له ‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ جێگیر كراون به‌ڵام ناتوانن بچنه‌ ناو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ داعشه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12484

Your Comment

You are replying to: .
captcha