به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی مارچ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر عه‌بادی به‌ڵێنه‌که‌ی بباته سه‌ر و پێش نه‌ورۆز مووچه بنێرێت، ئێمه‌ش مووچه‌ی شوێنه‌کانی دیکه‌مان پێده‌درێت" ئه‌و لێدوانه‌ش نیگه‌رانیی مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانی هه‌رێمی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه به‌وه‌ی پاش زیاتر له 40 ڕۆژ هێشتا حكوومه‌ت ئاماده نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ست كردوووه به ناردنی مووچه له به‌غداوه.
گه‌رچی پێشتر به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا كه به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی ده‌چێته ده‌ستیانه‌وه مووچه ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له 40 ڕۆژه داهاته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و ناوخۆ ده‌چێته ده‌ستیانه‌وه كه‌چی تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو دابه‌ش نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment