به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌رارگای قودسی سوپای پاسداران له ڕاگه‌یێندراوێکدا نووسیی: شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه/20ی ڕه‌شه‌مه) چه‌ند تیرۆریستێکی چه‌کدار به ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو و هه‌ڵگری ماکی ته‌قه‌مه‌نی به‌نیاز بوون هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆریستیی ته‌قینه‌وه له باره‌گایێکی سه‌ربازیی سه‌رسنووری هێزی وشکانیی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی سه‌راوانی پارێزگای سیستان ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌که تێکشکێندرا و هه‌ڵمه‌ته‌که پووچه‌ڵ کراوه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاشکراش کراوه یه‌ک له تیرۆریستان که نه‌یتوانیوه له باره‌گا سه‌ربازییه نزیک بێته‌وه خۆی ته‌قانده‌وه.
هاوکات ڕاگه‌یێندراوه‌که نووسیشی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دوو ئه‌ندامی به‌سیجی سوپای پاسدارانیش برینداربوون.
سه‌رچاوه: ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتیی سوپای پاسداران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment