له‌ ئیلام، عه‌فرین له‌ دایک ئه‌بێت

به‌شی ئیلام- دایک و باوکێکی ئیلامی به‌ حورمه‌تی به‌رخۆدانه‌ مێژوویییه‌که‌ی کورد له‌ عه‌فرین ناوی عه‌فرین له‌ مناڵه‌که‌یان ده‌نێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دایک و باوکی ئه‌و منداڵه‌ پزیشکن و ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ خێرایی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بوویه‌وه‌ و لای خه‌ڵکی میدیاکانه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی عه‌فرین ناوی ئه‌و شاره‌ی له‌ ناوچه‌ جۆر به‌ جۆره‌کانی جیهان و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کاندا به‌ناوبانگ کردوووه‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ له‌ ئیلام کورده‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ ئینتیمایان به‌ کوردی سووریا کردوووه‌ و دایک و باوکێک که‌ پزیشکن ناوی منداڵێکی تازه‌ په‌یدابوویان ده‌نێن عه‌فرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12472

Your Comment

You are replying to: .
captcha