باوکی ئایلان کوردی لە هەولێر چیرۆکی کوڕەکەی بۆ پاپا فرەنسیس دەگێڕێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باوکى ئایلان کوردى له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس کۆ بۆوه‌ چیرۆکى ئایلانی بۆ پاپا گەڕاندەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باوکى ئایلان ده‌ڵێت: "بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس کۆ بوومه‌وه‌ و داوام لێکرد، هاوکاریى منداڵانى کورد بکات بۆ ئه‌وه‌ى له ‌ژیانى کوله‌مه‌رگى ڕزگاریان بێت".

باوکی ئایلان ده‌شڵێت: "کاتێک باسى منداڵانى کوردم بۆ کرد، کاتێکیش باسى ئالانى کوڕمم بۆ کرد که‌ له‌پێناو ژیانێکى ئارام ڕێگه‌ى قه‌ده‌رمان هه‌ڵبژارد و کوڕه‌که‌م له ‌ئاودا خنکاو له‌ده‌ستم دا، پاپا ده‌ستى به‌گریان کرد".

ئایلان کوردی، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵی کوردستانی سووریا بوو، لە دەریاى سپیی ناوەڕاست لەکاتى پەڕینەوە له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا بەرەو ئەورووپا لەو دەریایەدا خنکا و تەرمەکەى لە لێوارەکانى بۆدروم دۆزرایەوە، ئەوەش بووە سیمبولی کارەساتى ئەو دەیان هەزار پەنابەرەى کە لەساڵی 2015دا ڕوویان لە ئەورووپا کردبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1247

Your Comment

You are replying to: .
captcha