نۆکیا چاکه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی به‌رھه‌م ھێنا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیای گووگڵ به‌رھه‌مھێنانی جلوبه‌رگی زیره‌کی له ‌پڕۆژه‌ی Jacquard ئاشکرا کرد به‌ ھاوکاریی کۆمپانیای Levis ئێستا کۆمپانیای نۆکیا چاکه‌تێکی زیره‌ک به‌رھه‌م ده‌ھێنێت به ‌ھاوکاریی کۆمپانیای Kolonی کۆریای باشوور که ‌تایبه‌ته‌ به ‌بواری فاشن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م چاکه‌ته‌ نوێیه‌ به‌ Chase Life Tech FR ناسراوه‌ و وه‌ک ھه‌مان ئه‌و چاکه‌ته‌یه‌ که ‌پیاوانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ و ئاسایش و کارمه‌ندانی به‌ھاناوه‌چوون ده‌یپۆشن که ‌به‌سووده‌ بۆ ناسینه‌وه‌ و پاراستنیان له‌سه‌ر ڕێگا خێراکان.

ئه‌م چاکه‌ته‌ نوێیه‌ توانای ھه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یپۆشێت داتا و زانیارییه‌کانی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی لێدانه‌کانی دڵ و پله‌ی گه‌رما و سیستمی GPS ده‌ستنیشان بکات و ئامێری ھه‌سته‌وه‌ری پێویستیشی ھه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12453

Your Comment

You are replying to: .
captcha