به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین میلیشیاکانی سه‌ر به تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن میحوه‌ری شرا و میحوه‌ری جێندرێس دابخه‌ن که هێڵی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ عه‌فرین.
ئێستا میلیشیاکانی سه‌ر به سوپای تورکیا دوو کیلۆمه‌تر له گوندی "الهوی" و 12 کیلۆمه‌تر له گوندی "ته‌ل حه‌مۆ" له میحوه‌ری جێندرێس تا شاری عه‌فرین دوورن. تورکیا به‌نیازه به یه‌که‌وه بلکێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر عه‌فرین یه‌کجاری ته‌واو بکات.
عه‌فرین و گه‌مارۆی حه‌له‌ب
هه‌واڵنێری کوردپرێس پاش لێکدان و دیراسه‌کردنی ڕووداوه‌کانی عه‌فرین و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه خۆجێیه‌کان بڕوای وایه ئێرانیش و ده‌وڵه‌تی سووریاش دژ به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ باکووری سووریا‌ن و ده‌وترێت ئامانجی تورکیاش له داگیرکردنی عه‌فرین ئه‌وه‌یه پشتوێنێکی ئه‌منی بۆ گه‌مارۆدانی شاری حه‌له‌ب دروست بکات.
تورکیا به لکاندنی میحوه‌ری جرابلۆس، عه‌زاز، باب، عه‌فرین و ئیدلیب پڕۆژه‌که‌ی خۆی بۆ گه‌مارۆدانی حه‌له‌ب و ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوو ئاماده ده‌کات.
پڕۆژه‌ی تهرکیزهکردنی باکووری ڕۆژئاوای سووریا
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست کوردپرێس که‌وتوون دوو ساڵ پاش داگیرکرانی جرابلۆس، باب و عه‌زاز زمانی تورکی له قۆتابخانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بێته زمانی دووهه‌می قوتابیان و ئاڵای تورکیا له سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شاره‌دا هه‌ڵ ده‌کرێت و هه‌موو تابلۆ و لافیته‌کان به زمانی تورکی و عه‌ره‌بی ده‌نووسرێن و پۆلیسی تورکیاش له ناوچه‌که‌دا جێگیر ده‌کرێت.
ئامانجی کۆتاییی تورکیا
به ئاوڕدانه‌وه له ئه‌م هێرشانه‌ی ئێستای سوپای تورکیا ده‌بێت بڵێین ئاواته له مێژینه‌که‌ی تورکیا بۆ گه‌مارۆدانی پارێزگای حه‌له‌ب خه‌ریکه دێته دی و ئه‌گه‌ر تورکیا بتوانێت له عه‌فرین بگاته ئامانجی خۆی، ئه‌وا هێڵه نوێیه‌که‌ی نیوعوسمانییهکان له باکووری سووریا جێبه‌جێ کراوه.
نه‌یاران و توندڕه‌وه‌کان له باکووری سووریا نیشته‌جێ ئه‌کرێن
ئه‌و گرووپانه‌ی ئه‌مڕۆکه له عه‌فرین شانبه‌شانی تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن پاش ماوه‌ی هه‌مان گرووپی ڕادیکاڵ و توندڕه‌ون که به یارمه‌تیی تورکیا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و کورده‌کان شکستیان هێنابوو و ئه‌مڕۆکه تورکیا ئه‌و هێزانه‌ی یه‌ک خستۆته‌وه و سه‌رقاڵی پێکهێنانی دووباره‌ی به‌ره‌یێکی دژ به به‌رخۆدان و کورده. تورکیا به‌و هه‌وڵه‌ی خۆی پێوشوێنگیریی ڕێککه‌وتنی سیاسی و شوێندانه‌ری ده‌کات له داهاتووی سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment