پێداگرین له‌ دژایه‌تی کردنی قسه‌کانی ئۆغڵۆ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی دژ به‌ په‌که‌که‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کوتله‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق پێداگره‌ له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری به‌غدا- ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سه‌ربازی دژ به‌ په‌که‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد غه‌راوی ئه‌ندامی کوتله‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: کوتله‌که‌یان دژ به‌ قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیایه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری هاوبه‌شی به‌غدا- ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق کردبووی.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌ر چه‌شنه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ سنووری عێراق پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێت به‌ فه‌رمی هه‌ڵوێست بنوێنێت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا.

غه‌راوی گوتیشی: پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی عێراقیش بۆ ڕێگری کردن له‌ هێزی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی دراوسێ هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به‌ ده‌ست وڵاتانی دیکه‌وه‌ نادات ته‌داخول له‌ کاروباری عێراق بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12446

Your Comment

You are replying to: .
captcha