وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا پشتی لە کورد کرد

بەشی جیهان- سکای نیووز دۆخەکەی عەفرین بە نالەبار و مەترسیدار وەسف دەکات و دەنووسێت: کورد هێزی وشکانیی ڕۆژئاوا بوو لە شەڕی دژ بە داعش و دەوری سەرەکیی بینی لە ئازاد کردنی ڕەقەدا بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پشتیان لە کورد کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سوپای تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێری هێرشی وشکانی و ئاسمانیی بۆ سەر عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێکرد و ئێستاش بۆردومانی ناوچەکە لە ڕێگای زەمین و ئاسمانەوە بەردەوامە و لە سەنتەری شارەکە نزیک بوونەتەوە.

سکای نیووز لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی عەفرینی بە ئەسەفناک و نالەبار وەسف کردوووە و نووسیویەتی نەخۆشخانەکانی کانتۆنی عەفرین لێوانلێوە لە بریندار و کوژراوی هێرشەکانی سوپای تورکیا و تا ئێستا نزیکەی 200 کەس لە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی 50 ڕۆژی ڕابردوودا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن ئامانجی تورکیا لە هێرشەکەی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ئەوەیە قەڵەمڕەوی سەردەمی ئیمپراتوریی عوسمانی بسێنێتەوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەی سکای نیووزدا ئاماژە بەوەش کراوە کە کورد هێزی وشکانیی ڕۆژئاوا بوو لە شەڕی دژ بە داعش و دەوری سەرەکیی بینی لە ئازاد کردنی ڕەقەدا بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پشتی لە کورد کرد.

News Code 12419

Your Comment

You are replying to: .
captcha