عەفرین بە تەواوەتی گەمارۆ نەدراوە

بەشی سووریا- هەواڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عەفرین دەڵێت کانتۆنی عەفرین لە یەک لاوە پێوەندیی لەگەڵ دەرەوە هەیە و بە تەواوەتی گەمارۆ نەدراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کانتۆنی عەفرین تا پێش هێرشەکەی تورکیاش لە باکوور و ڕۆژئاواوە لکابوو بە تورکیاوە، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتیشەوە سنووری هاوبەشی لەگەڵ تیرۆریستان بوو و تاکە دەرەچەی کورد کە بە هۆیەوە پێوەندیی لەگەڵ جیهانی دەرەوە هەبوو سنووری باشووری ڕۆژهەڵات و ڕێگای "نبل" و "الزهرا" بوو.

هەواڵنێری نێردراوی کوردپرێس لە عەفرینەوە دەڵێت ئێستاش هیچ نەگۆڕدراوە و هەمان ڕێگا کراوەیە.

ئێستا سوپای تورکیا لە ڕۆژهەڵاتەوە 9 کیلۆمەتر، لە ڕۆژئاواوە 15 کیلۆمەتر، لە باکوورەوە 15 کیلۆمەتر و لە باشوورەوە 15 کیلۆمەتر لە عەفرین دوورن. بەڵام جادەی سەرەکیی حەلەب و نبل و الزهرا کراوەیە و هامۆشۆی پێدا دەکرێت.

News Code 12385

Your Comment

You are replying to: .
captcha