بەپێی هەواڵی کوردپرێس زانا ڕۆستایی لەو بارەیەوەبە هەاڵدەریی سۆمەریە نیوزی وتوووە تێپەڕاندنی یاسای بودجە بە بێ کورد ناعادیلانە بوو و قبووڵ ناکرێت و خەڵکی کوردستان یبێ هیوا کرد.
ڕۆستایی زیادی کرد دەوڵەتی فیدراڵ فەرقی نەخستە نێوان سیاسەتوانان و خەڵکی ئاسایی. بەوەشەوە ئێمە دەوڵەت و پەڕلەمان بایکۆت ناکەین بەڵام بە سیاسەتەکانماندا دەچینەوە و ئەوەش کە ڕووی دا ئەزموونێکی گەورە بوو بۆ ئەوەی ئێمە چییەتی و شۆناسی هاوپەیمانێتییەکانمان لە داهاتوودا باشتر لێک بدەینەوە.
ناوبراو گوتیشی: ئێمە نابێت ئەو بابەتەی بودجەمان لە بیر بچێت و هاوکات بە وریایییشەوە کار بکەین. بودجە بە یاسایی پەسەند نەکراوە و لای دادگای باڵای فیدراڵ سکاڵا بەرز دەکەینەوە.
Your Comment