بەپێی هەواڵی کوردپرێس جه‌بار عه‌بادی، په‌رله‌مانتاری شیعه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رایگه‌یاند:" حكوومه‌تی عیراق به یاسا سندوقێكی له وه‌زاره‌تی دارایی به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه پێكهێناوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی سه‌ندوقه‌كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌یه كه له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه كراون.
ناوبراو وتیشی: سندووقه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێریی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتیی كاره‌كانیان ده‌كرێت.
به‌وته‌ی جه‌بار عه‌بادی، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌و میكانیزمه‌ی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوووه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی " حكوومه‌ت له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
Your Comment