تورکیا بەنیازە ئاوارە عەرەبە سوورییەکان لە عەفرین نیشتەجێ بکات

بەشی جیهان- ئاتیلا ئێسیلایدا دەڵێت هێرشی تورکیا بۆ ناوچەی کوردنشینی سووریا هەواڵێکی خراپە بۆ کورد چوونکە تورکیا دەیەوێت ئاوارە عەرەبە سوورییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا نیشتەجێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس تورکیا کە هێرشی سەربازیی خۆی بۆ عەفرین لە 20ی جانیڤێرییەوە دەست پێکردوووە ژمارەیێک گوند و شارۆچکەی ئەو ناوچەیەی داگیر کردوووە و وتوویەتی بە نیازە سەرجەم ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد داگیر بکات.

نزیکەی سێ ملوێن و 500 ملوێن ئاوارەی سووری لە تورکیان. ژمارەیێک لە چاودێرە سیاسییەکان بڕوایان وایە تورکیا هەر ناوچەیێکی سووریا داگیر بکات ئاوارە عەرەبەکانی سووریای تێدا نیشتەجێ دەکات.

ئاتیلا یسیلادا شرۆڤەکارێکی پەیمانگای Global Source Partners به VOAی وتوە تورکیا هەر ناوچەیێک داگیر بکات بۆ نیشتەجێ کردنی ئاوارە عەرەبەکان بەکاری دەهێنێت و ئەوەش شێوازێکە لە پاکتاوی ڕاگەزی و ماناکەی ئەوە دەبێت کە کورد دەیدۆڕێنێت.

News ID 12381

Your Comment

You are replying to: .
captcha