عەبادی بەڵێنی داوە پێش نەورۆز فڕۆکەخانەکانی هەرێم بکرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح و حەیدەر عەبادی لەبارەی کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە پەیوەندییێكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

کوردپرێس- بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانیی بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری، بەرهەم ساڵح و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.

لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا عەبادی جەختی كردەوە، پێش نەورۆز گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەست پێدەكەنەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، حەیدەر عەبادی بەڵێنی داوە بەم زووانە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی لە رێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانە بكات.

سەرچاوە: خەندان

News Code 12380

Your Comment

You are replying to: .
captcha