تا دوا پەتۆ بەرنگاری تورکیا دەبینەوە/ سوپای ئازاد پاشماوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن

بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین باس لەوە دەکات شەڕ لەگەڵ تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا تا دواهەم هەناسە ئەرکی سەر شانیانە.

برووسک حەسەکە وتەبێژی یەپەگە لە عەفرین لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس لە عەفرین وێڕای ئاماژە بە دواهەم هەواڵی بەرەکانی شەڕی عەفرین وتی: تورکیا لە ئاسمان و وشکییەوە یەکسەر خەریکی بوردومانی بنکەکانمانە و دەیهەوێ لەسێبەری بوردومانەکاندا لەسەر زەوی پێشڕەوی بکات.

وتیشی: لە هەندێک میحوەردا پێشڕەوییان کردووە بەڵام هێزەکانمان هێشتاکەش خەریکی بەرگرین و بەرامبەر داگیرکارییەکانیان ڕاوەستاون.

وتەبێژی یەپەگە هەروەها باسی لەوە کرد سوپای تورکیا پێبەندی ئەخلاق نییە و خەڵکی سڤیلیش لە بوردومانەکاندا دەکاتە قوربانی و جەختی کردەوە: بە دڵنیاییەوە ئەو وڵاتانەی پستیوانی لە تورکیا دەکەن بەرپرسی کوشتاری خەڵکی بێتاوانن.

برووسک حەسەکە ئاشکرای کرد: سوپای ئازادی سووریا هەمان پاشماوەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان و تەکفیرییەکانن و ئەوڕۆ بە ناوێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر عەفرین.

ڕاشی‌گەیاند: سەرکەوتن هەر بۆ ئێمەیە و نیشانیان دەدەین ئێمە لایەنی حەقین و وەکوو گەلی سووریا بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12375

Your Comment

You are replying to: .
captcha