لە ئارشیڤی عوسمانییەکاندا عەفرین بە ناوی کوێستانی کورد ئاماژەی پێکراوە

بەشی تورکیا- پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم نوێنەری ێرت لە پارلەمانی تورکیا و لە پارتی دیموکراتیکی گەلان باس لەوە دەکات لە ئەرشیڤی عوسمانییەکاندا عەفرینی ئێستا بە ناوی کوێستانی کورد ئاماژەی پێکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم نوێنەری سێرت لە پارلەمانی تورکیا لە لیستی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە گۆڕانکارییەکانی عەفرین و دەری‌بڕی: وشەی عەفرین بە واتای "کەفی سابوون"ە. ناوەکەی لە ڕووباری عەفرین گیراوە و لە ئەرشیڤی عوسمانییەکانیشدا وەکوو کێوی کورد ناوی لێبراوە. کەواتە دەسەلمێت باوکانی ئێمە هەر لەوێ نیشتەجێ بوونە و لە ناوچەکەدا خۆجێیی بوون. ئەوڕۆکە ئەمریکا و ڕووسیا بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان جاری وایە کورد و تورک ڕووبەڕووی یەک دەکەنەوە و ئەمەش زەبری داوەتە برایەتیی کورد و تورک.

لە درێژەدا ناوبراو ئاشکرای کرد: حکوومەتی تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە دژ بە کورد نییە و دژ بە یەپەگە و یەپەژەیە، راستە ئێوە بەرنگاری ئەوان بوونەتەوە بەڵام لەبیریش مەکەن دایکان و باوکانی ئێمە و ئەوانەش کە ئێوە دژیان شەڕ دەکەن کوردن. ئەوەی گرینگە بردنی دۆخەکە بەرەو لایێکە کە کورد متمانە بە تورکیا بکات. دەنا هیچمان ناتوانین خۆمان لە گەمەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ڕزگار بکەین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12374

Your Comment

You are replying to: .
captcha