٦٠ هەزار ناوی کۆچکردوو لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دانی بەوەدا نا لە لیستی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا ناوی ٦٠ هەزار کەس هاتووە کە کۆچی دواییان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەسرەو گۆران لە لێدوانێک بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆ ئەمریکا باس لەوە دەکات بەگوێرەی زانیارییەکان لیتی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کەموکوڕیی زۆری تێدایە و لەوانەیە ناوی ٦٠ هەزار کەسی تێدایە کە ئێستا نەماون و کۆچی دواییان کردووە و ناوی کوردەکانی وڵاتانی دراوسێش وەکوو دەنگدەر تۆمار کراوە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە ناوی مردووەکان هی هەموو حیزبەکانە و تەنانەت کەسانی بێلایەنیشیان تێدایە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد نەبوونی سەرژمێرییێکی وردبینانە هۆکاری ئەم کێشەیەیە و لیستەکە لەسەر بنەمای لیستی وەزارەتی بازرگانی ئامادە کراوە کە بنەماڵەکان ئامادە نەبوونە ئاماری مردووەکانیان بدەن بۆ ئەوەی خۆراکەکەیان وەرگرن.

پێشتریش حەفتەنامەی ئاژانس لە هەرێمی کوردستان ئیدیعای کردبوو ٦٠٠ هەزار ناو لە لیستی هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا هەیە کە ئێستا نەماون و کۆچی دواییان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12373

Your Comment

You are replying to: .
captcha