سەتا ٥٢ی خوێندكارانی زانكۆکانی هەرێمی کوردستان  لە ڕەگەزی مێینەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە %52ی خوێندكارانی زانكۆ لە رەگەزی مێینەن لە هەرێمی كوردستاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداری كردنی لە كۆنفراسێكی تایبەت بە 8ی مارس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، "ڕۆڵ و ئامادەیی خانمان لە كەرتی خوێندنی باڵا بە ئاماژەی پۆزەتیڤ دەبینین، لە ئاستی خوێندنی بەكالۆریۆس لە زانكۆكانمان كچان ڕێژەی %52 ی خوێندكاران پێكدەهێنن، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لێهاتوویی كچانی وڵاتەكەمانە".

ئاماژەی بەوەش كرد، "رێژەی ژنان لە ناو مامۆستایانی زانكۆ لە %35، لەكۆی گشتی كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی ژنان تەنها %25 ی ڕێژەكەیان پێكدەهێنا".

یوسف گۆران وتیشی، لە سەرتاسەری كوردستان ڕێژەی ژنان لەنێو ڕاگری كۆلیژەكاندا تەنها %8 و تا ئێستاش هیچ سەرۆك زانكۆیەكی ژنمان نیە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12370

Your Comment

You are replying to: .
captcha