بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداری كردنی لە كۆنفراسێكی تایبەت بە 8ی مارس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، "ڕۆڵ و ئامادەیی خانمان لە كەرتی خوێندنی باڵا بە ئاماژەی پۆزەتیڤ دەبینین، لە ئاستی خوێندنی بەكالۆریۆس لە زانكۆكانمان كچان ڕێژەی %52 ی خوێندكاران پێكدەهێنن، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لێهاتوویی كچانی وڵاتەكەمانە".
ئاماژەی بەوەش كرد، "رێژەی ژنان لە ناو مامۆستایانی زانكۆ لە %35، لەكۆی گشتی كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی ژنان تەنها %25 ی ڕێژەكەیان پێكدەهێنا".
یوسف گۆران وتیشی، لە سەرتاسەری كوردستان ڕێژەی ژنان لەنێو ڕاگری كۆلیژەكاندا تەنها %8 و تا ئێستاش هیچ سەرۆك زانكۆیەكی ژنمان نیە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment