سیستەمی بەرگریی S-400 لە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ ڕیسکی زۆرە

بەشی تورکیا- پیتەر پاول سەرۆکی کۆمیتەی سەربازیی ناتۆ لە لێدوانێکدا ئاماژە دەکاتە کڕینی سیستەمی S-400ی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە و دەڵێت: هەبوونی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S-400 لە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ ڕیسکێکی زۆری لەگەڵدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیتەر پاوڵ سەرۆکی کۆمیتەی سەربازیی ناتۆ لە لێدوانێکدا ئاماژە دەکاتە کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S-400ی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە و دەڵێت: هەبوونی ئەو سیستەمە لە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ ئەگەری تۆمار بوونی جیهازاتی ناتۆی لەگەڵدایە و ئەمەش بە واتای ڕیسکێکی زۆر بۆ ناتۆیە. ئەم کارەی تورکیا نیگەرانییێکی زۆری بۆ ناتۆ درووست کردووە. سیستەمی مووشەکیی S-400 بە هیچ شێوەیێک بۆ سیستەمەکانی ناتۆ گونجاو نییە.

لە درێژەی وتەکانیدا پاوڵ ئاشکرای دەکات: سیستەمێکی S-400 وەکوو ئەوە نییە بڵێی سەربازێکی ڕانەهاتوو کڵاشینکۆڤێک دەگرێتە دەستیەوە و بەکاری دەهێنێت، چوونکە پسپۆڕانی ڕووسی ڕادار و کۆنترۆڵی ئەم سیستەمە بە هێزە سەربازییەکانی تورکیا فێر دەکەن و لەم ڕێگایەشەوە ڕووسیا زانیارییێکی زۆر و گرینگ سەبارەت بە کاروباری ناتۆ لە تورکیا وەدەست دەهێنێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12365

Your Comment

You are replying to: .
captcha