بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید غەراوی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پارلەمانی عێراق سەر بە ڕەوتی سەدر ئەوڕۆ پێنجشەممە وتەکانی مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیای ئیدانە کرد کە ئەو وڵاتە لەناو خاکی عێراقدا ئۆپەراسیۆنێک دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەدات.
غەراوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سپووتنیک هەر لەمبارەوە وتی: هەموو هەوڵێکی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی عێراق بەبێ تەباییی حکوومەت پرسێکیی نەکراو و بە واتای بەزاندنی سەروەریی عێراقە و تەنانەت ئەگەر حکوومەتیش پێی ڕازی بێت پارلەمانی عێراق دژی دەوەستێتەوە.
نوێنەرەکەی ڕەوتی سەدر جەختیشی کردەوە: حکوومەتی عێراق دەبێ سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا کۆنترۆڵ بکات و مۆڵەت نەداتە هیچ لایەنێک دژ بە وڵاتانی دراوسێ ئۆپپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن چوونکە ئەم کارە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو وڵاتانە بەرنگار بوونەوەی تیرۆر بکەنە پاساوێک بۆ دەستێوەردانی سەربازی.
ئەمەش لە حاڵێکدایە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر باسی لەوە کردبوو ئەنقەرە و بەغدا بەنیازن پاش هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لە مانگی مەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی سەرووسنووری دژ بە پەکەکە ئەنجام بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment