سەرۆک کۆمار سەردانی کرماشان دەکات

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەرۆک کۆمار سەردانی کرماشان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هووشەنگ بازوەند وتیشی پرسی کردنەوەی هێڵی ئاسنی مەلایر- کرماشان لە حەوتووی داهاتوودا بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار ڕاست نییە و ئەوان تا کۆتایی ئەمساڵ سەردانی کرماشان ناکەن.

بازوەند ڕایگەیاند ئەو پڕۆژەیە ئامادەی کردنەوەیە و لە حەوتووی داهاتوودا دەردەکەوێت کە ئایا خەڵک ئەمساڵ دەتوانن بە شەمەندەفەر پێش لە نەورۆز سەردانی کرماشان بکەن یان نا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12356

Your Comment

You are replying to: .
captcha