بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێسحاق جههانگیری جێگری یهکهمی سهرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە له کۆبوونهوهی هاوبهشی لەگەڵ فواد مەعسووم ڕایگەیاند: گەلی عێراق بە پاڵپشتیی مەرجەعییەتی دینی و تێگەیشتنی سیاسی و دەستووری پێشکەوتەی خۆی توانی بە فەزڵ و کەرەمی خودا بەسەر قەیرانەکان سەرکەوتووانە تێپەڕێنێت.
ناوبراو ههروهها وتی: ئێسته عێراق له قۆناغی ئاوهدان کردنهوهیه و ئێران لهم ڕووهوه دهتوانێت یارمهتی باشی ئهم وڵاته بدات و به جدیش ئامادهیه تاکوو بهشداری بکات لە پڕۆسهی ئاوهدان کردنهوهی عێراق.
فوئاد مەعسووم لەو دیدارەدا جەختی کردە سەر پێداگری لەسەر پەیوەندیی مێژوویی، فەرهەنگی و دینیی دوو وڵات و زیادی کرد عێراق داکۆکیی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و داعش لە بیر نەکردووە و ئەمڕۆش لە قۆناخی ئاوەدانکاریدا، پێویستە هاوکارییە دوو قۆڵییەکان پەرە بسێنێ.
فوئاد مەعسووم ئاماژەی دا بە بوار و بەستێنی زۆر بۆ هاوکاریی ئابووریی دوو وڵات و وتی: عێراق خوازیاری دەورگێڕانی زیاتری کەرتی تایبەتیی ئێرانە لە بنیات نانەوەی عێراقدا.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وتی: بۆ لەناو بردنی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا دەبێ هەموو وڵاتان یارمەتیی عێراق بدەن هەتا ڕیشەی گەندەڵی کە دەتوانێ ناوچە بشێوێنێ، وشک بکرێ.
جەهانگیری ئاماژەی دا بەوەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بەرزترین ئاست دایە و دەتوانێ وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو لە ناوچەدا بێتە ئاراوە و وتی: تاران خوازیاری هاریکاری و هاوکاریی هەموو وڵاتانی ناوچەیە و لەسەر ئەو ڕایەیە کە وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە دەتوانن گیروگرفتەکانیان بە وتووێژ چارەسەر بکەن.
ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرووی شاندێکی پلەبەرزی سیاسی، ئابووری و لە سەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، رۆژی چوارشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment