بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوودچاوش ئۆغڵۆ ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و وتی: لە عێراقیشدا ئەرتەشی تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات، لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێککەوتووین، پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێک دژ بە پەکەکە دەست پێدەکات و پەکەکە لە چیاکانی عێراق وەکوو چیاکانی تورکیا پاکسازی دەبن، پەکەکە ئێستا تا کەرکووک و سلێمانی گەیشتووە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی هاوڕاین. دەوڵەتی عێراق داوای کردووە وڵاتەکەی پاکسازی بکرێت، پەکەکە دەیەوێت لە عێراقیش کانتۆن دروست بکات.
سەرچاوە: CNNی تورکیا
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment