پارتی دان بە بوونی ناوی 60 هەزار مردوو لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێم دەنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خەسرەو گۆران بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ناوی شەست هەزار مردوو لە لیستی تۆماری دەنگدەارانی هەرێمی كوردستاندا هەیە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خەسرۆ گۆران بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆیێكدا لەگەڵ بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا لەسەر دەنگۆ و ڕەخنەی لایەنەكان لەسەر ناوی دووبارە و ناوی مردوو یاخود ناوی كوردانی وڵاتانی دراوسێی عیراق دەڵێت: "بەپێی زانیارییەكانمان شەست هەزار ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەراندا هەیە، بەڵام ئەو مردووانە بەتەنها هی پارتی دیموكراتی كوردستان نین، لە لایەنەكانی تریش و خەڵكی بێ لایەنیش مردوو هەیە".

خەسرۆ گۆران لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كێ ئەو ناوانەی بەو جۆرە لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا داناوە؟ وتی: "لە عێراق و كوردستاندا ئامارێكی سەرژمێری دانیشتوانمان نیە، بۆیە پشت بەستراوە بە كۆبوونی خۆراک كە لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بەو جۆرە دانراوە و خەڵكیش كاتێک كەسێكی مردووە یا ڕۆیشتۆتە دەرەوەی وڵات نەچووە ناوەكەی بسڕێتەوە چوونكە بەشە خۆراكی كەم دەكرد".

پێشتر هەفتەنامەی ئاژانس بڵاوی كردبۆوە كە بە هێندەی 15 كورسیی پەرلەمانی كوردستان ناوی ساختە لە تۆماری دەنگدارەندا هەیە كە 42 هەزاریان تەمەنیان لە سەر نەوەد ساڵییەوەیە و 23 هەزاریشیان ئاوارەی عەرەبن.

عەبدولڕەحمان عەلی بڕیاردەری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای‌گەیاندبوو كە بە تۆماری دەنگدەرانی ئێستاوە هەڵبژاردن نەكرێت باشترە، لە بەر ئەوەی ژمارەیێكی زۆر ناوی دووبارە و مردووی تێدایە ‌و بەشێكی زۆری ئاوارەكانی عێراق و سووریا و ئێرانی تێدا تۆمار كراوە و ناسنامەیان بۆ درووست كراوە ‌و لە ساڵی 2004ەوە تا وەكوو ئێستا تەنیا 600 ناوی مردووی تێدا ئاشكرا كراوە، لە كاتێكدا لەو ماوە زۆرەدا زۆر لەوە زیاتر هاووڵاتی كۆچی دوایی كردوووە".

وتیشی"كۆمیسیۆن دەنگی لەسەر ئەوە داوە كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەم تۆمارە كار نەكرێت ‌و پێ دەچێت تۆماری دەنگدەران بەشی 15 كورسی زیاتر خەوشی تێدا بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12347

Your Comment

You are replying to: .
captcha