بهپێی ههواڵی کوردپرێس، كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم بەم نزیكانە ئەنجام دەدرێت و تێیدا تاوتوێی پرسی رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكەن و دواتر بڕیار لەو بارەوە دەدەن.
تا ئێستا كۆتی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بە قسەی سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێم بەم نزیكانە كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەش دەست بە ئامادەكاری كراوە.
حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ماوەیێكە كێشەیان هەیە كە كێشەكان زیاتر لە بواری نەوت و بودجە و بەشە پشكی هەرێمە لە بودجەی گشتیی عێراق كە بەم دواییانە هەوڵ بۆ چارەسەری دەدرێت.
هاوكات عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە حكوومەتی هەرێم دوو رێگەی لەبەردەمە، یان ئەوەیە خۆی راستەوخۆ داهات پەیدا بكات، یان رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی داهاتی بداتێ.
عیزەت سابیر راشیگەیاند: ئەوان وەک پەرلەمانی حكوومەتیان سەرپشک كردوووە، بۆ ئەوەی بڕیار لەو بارەوە بدات و بڕیارە لە كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەش ئەو پرسە بە تەواوی یەكلا بكرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment