بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە ئێستاش لە زیندانی ئیدرنەدایە، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیامێکی بۆ ئەو سەربازە کوژراوانە بڵاو کردەوە کە لە ڕووداوی کەوتنە خواری هێلیکۆپتەرە سەربازییەکەدا بوونە قوربانی و ڕایگەیاند: داوا لە خودای گەورە دەکەم ڕۆحی سەربازە کوژراوەکانی ڕووداوی بیتلیس بەڕەحمەت بکات و بۆ کەسوکاریان داوای سەبر دەکەم و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکانی ڕووداوەکەش دەخوازم. لە دڵەوە هاوخەمتانم.
پێچەوانەی میدیاکانی تورکیا دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا وشەی شەهیدی بۆ کوژراوانی ڕووداوەکە بە کار نەهێناوە کە ئەوەش کاردانەوەی هەندێک لە میدیاکانی سەربە حکوومەتی تورکیای لێکەوتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment