تیپی کۆماندۆکانی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای قارسی تورکیا نێردراونه‌ته‌ عه‌فرین

به‌شی تورکیا- تیپی کۆماندۆکانی سوپای تورکیا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ساری قامیش له‌ پارێزگای قارسه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ده‌سته‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون چوونه‌ته‌ خاڵی سیفری سنووریی کرێکخان له‌ پارێزگای هاتای.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تیپی کۆماندۆکانی سوپای تورکیا که‌ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ساری قامیش له‌ پارێزگای قارس به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ده‌سته‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون بۆ ناوچه‌که‌ نێردرابوون ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ خاڵی سیفری سنووریی کرێکخان له‌ پارێزگای هاتای.

کۆماندۆکانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیله‌ زرێپۆشه‌کانی تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان (ZPT) بۆ ئه‌و ناوچانه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنی تێیدا ده‌کرێت، نێردراون.

ده‌وترێت ئه‌و هێزانه‌ بۆ به‌هێزکردنی به‌ره‌کانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا بۆ چوونه‌ ناو خاکی عه‌فرین به‌کار ده‌گیردرێن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12338

Your Comment

You are replying to: .
captcha