سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا گه‌یشتۆنه‌ته‌ 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین

به‌شی تورکیا- هه‌واڵده‌ریی دۆغانی تورکیا ئیدعای کرد هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا پاش پێشڕه‌وییه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئێستا گه‌یشتۆنه‌ته‌ 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی دۆغانی تورکیا له‌ زاری هه‌واڵنێری نێردراوی خۆی بۆ عه‌فرین ئیدعای کرد: هێزه‌کانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا پاش پێشڕه‌وییه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوویان ئێستا گه‌یشتۆنه‌ته‌ 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین.

له‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆغاندا هاتوووه‌: هێزه‌کانی سوپای تورکیا پاش کۆنتڕۆڵی ته‌پۆڵکه‌ی بافیلیۆن و ناوچه‌ی ستراتێژیکی شران پێشڕه‌وییه‌کانیان خێراتر کردۆته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو به‌ کۆنتڕۆڵی گوندی "کفرجنه‌" گه‌یشتۆنه‌ته‌ 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین.

عه‌بدوڵڵا خه‌لیل فه‌رمانده‌ی گرووپی لیوای باکووری سوپای ئازادی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری دۆغان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: گوندی "کفرجنه‌" له‌ باری ستراتێژیکه‌وه‌ گرینگی زۆری هه‌یه‌. پاش کۆنتڕۆڵی ئه‌و گونده‌ پێشڕه‌وی به‌ره‌و عه‌فرین ئاسانتر ده‌بێت. پاش ئه‌وه‌ش‌ له‌ ماوه‌یێکی کورتدا ده‌گه‌یێنه‌ ناوه‌ندی عه‌فرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12334

Your Comment

You are replying to: .
captcha