به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی دۆغانی تورکیا له زاری هه‌واڵنێری نێردراوی خۆی بۆ عه‌فرین ئیدعای کرد: هێزه‌کانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا پاش پێشڕه‌وییه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوویان ئێستا گه‌یشتۆنه‌ته 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین.
له ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆغاندا هاتوووه: هێزه‌کانی سوپای تورکیا پاش کۆنتڕۆڵی ته‌پۆڵکه‌ی بافیلیۆن و ناوچه‌ی ستراتێژیکی شران پێشڕه‌وییه‌کانیان خێراتر کردۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو به کۆنتڕۆڵی گوندی "کفرجنه" گه‌یشتۆنه‌ته 7 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین.
عه‌بدوڵڵا خه‌لیل فه‌رمانده‌ی گرووپی لیوای باکووری سوپای ئازادی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری دۆغان ڕایگهیاندوووه: گوندی "کفرجنه" له باری ستراتێژیکه‌وه گرینگی زۆری هه‌یه. پاش کۆنتڕۆڵی ئه‌و گونده پێشڕه‌وی به‌ره‌و عه‌فرین ئاسانتر ده‌بێت. پاش ئه‌وه‌ش له ماوه‌یێکی کورت‌دا ده‌گه‌یێنه ناوه‌ندی عه‌فرین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment