بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی تایم تورکیا تورکیا باس لەوە دەکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران قسەیان کردووە و تەوەری گفتوگۆکەشیان گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا بەتایبەت بابەتی غووتەی ڕۆژهەڵات بووە.
هەردوو لایەن ڕێککەوتوون بۆ کۆتایی هێنان بە پرسە نالەبارەکانی غووتەی ڕۆژهەڵات هەموو هەوڵی خۆیان بدەن تاوەکوو ئاگربەست لە سووریا و غووتەی ڕۆژهەڵات ڕابگەیێنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment