وەزیری جیهادی کشتوکاڵ لێپرسینەوەی لێدەکرێت

بەشی ئێران- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕایگەیاند داڕشتەی لێپرسینەوە لە مەحموود حوجەتی وەزیری جیهادی کشتوکاڵی وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکبەر ڕەنجبەر زادە لە کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆ (چوارشەممە 16ی ڕەشەمە)ی پەرلەماندا وتی داڕشتەی لێپرسینەوە لە مەحموود حوجەتی وەزیری جیهادی کشتووکاڵ کە لە ڕێکەوتی 27ی بەفرانباری 96 بەدەستی گەیشتووە و بە ئاوڕدانەوە لە پێداگریی 10 کەس لە نوێنەران جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پەرلەمان، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاشکرای کرد: بەپێی بڕگەی 225ی ئایینامەی ناوخۆیی پەرەمان، وەزیری جیهادی کشتوکاڵ لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەبێت لە پەرلەمان ئامادە بێت و وەڵامی پرسیاری نوێنەرانی خەڵک بداتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 12322

Your Comment

You are replying to: .
captcha