بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید ڕۆستایی، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاە پرس»دا ڕایگەیاند: هەولێر دەبێت لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتننامەیێکی نەوتی بۆ ڕادەست کردنی داهاتە نەوتییەکان واژۆ بکات، ئەوەش بە ئامانجی پێدانی مووچەی 10 مانگی دواکەوتووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو جەختی کردەوە کە دەوڵەتی فیدراڵ لە جێگای دڵنیا کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانە کاری کردووە و خەڵکی بێ هیوا کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment