نونێەری بۆکان داوا دەکات دەوڵەت کاردانەوەی بۆ کۆمەڵکوژ کردنی کوردەکانی سووریا ببێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەرلەمان ڕەخنەی لە بێدەنگیی موسوڵمانان و جیهانیا لە بەرانبەر کۆمەڵکوژ کردنی کوردەکان لە لایەن ئەردۆغانەوە گرت و ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەکەین دەوڵەت بەپێی ئارمانجەکان لە بەرانبەر تورکیا هەڵویستی ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدقەسیم عوسمانی لە کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆ (چوارشەممە 16ی ڕەشەمە)ی پەرلەماندا وەبیری هێنایەوە ڕۆژئاوا ئیدیعای بەرگری کردن لە مافی زۆڵم لێکراوان دەکات بەڵام بەسەر هاتی کوردەکانی سووریا هەموو ئیدیعاکانیانی پووچەڵ کردەوە.

نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەرلەمانی ئێران زیادی کرد: ئەگەر ئەو مودەعیانە ڕاست دەکەن بۆچی لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ڕەژیمی خوێنڕژی ئەردۆغان بێدەنگن؟ ئەگەر ڕاست دەکەن بۆچی کوردەکانیان کردۆتە ئامێری مامەڵە سیاسییەکانی خۆیان.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە چاوەڕوان لەوان ناکەین چۆن ئەوان بەپێی قازانجی خۆیان مامەڵە دەکەن، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بەپێی ئارمانجەکانی مامەڵە بکات نە بەپێی بەرژەوەدییەکانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12318

Your Comment

You are replying to: .
captcha