ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون دەرفەتێکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی سوپای ئازاد لە کورد

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واشنتن پوست لە زاری ئەندامانی سوپای ئازادەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توریکا لە عەفرین بەشدارن دەنووسێت: ئەوان ئامانجی زیاتر لە هاوکاری کردنیان لەگەڵ تورکیا هەیە؛ ئەوان بەنیازن تۆڵەی کونترۆڵی ناوچە عەرەب نشینەکان لە کورد بسێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە سەرەتای هێرش کردنی بۆ سەر عەفرین لە سوپای ئازاد وەکوو هێزی وشکێنی کەڵکی وەرگرتووە. ئەو کەسانە تورکیا مەشقیان پێدەکات و تەیاریان دەکات، زۆرینەی خەسارەکانی ئەو شەڕە لە سوپای ئازاد کەوتووە نەک تورکیا.

ڕۆژنامەی واشنتن پوست لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت ئامانجی بەشداری کردنی ئەرتەشی ئازاد لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون تۆڵەسەندنەوەی کەسییە تا یارمەتی دان بە تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. هێزەکانی ئەرتەشی ئازاد کە لە کونترۆڵ کردنی ناوچە عەرەب نشینەکان لەلایەن کوردەکانەوە زۆر تووڕەن ئۆپەراسیۆنی تورکیا وەکوو دەرفەتێک چاو لێدەکان تا تۆڵە لە کوردەکان بسێننەوە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی حەوتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانیی خۆی بۆ زیاد بوونی ژمارەی کوژراوانی مەدەنیی عەفرین، بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی تورکیا و سوپای ئازاد بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەربڕی. ئەگەرچی تورکیا و سوپای ئازاد دەڵێن تەنها شەڕڤانان دەکەنە ئامانج بەڵام ناڕەزایی دەربڕینەکان دژ بە زیاد بوونی ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن.

فەرماندەکانی سوپای ئازاد بە واشنتن پوستیان وتووە: دروستە کە ئەوان لە کالتی خۆیدا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا شەڕیان دەکرد بەڵام ئێستا یەکەمایەتیی ئەوان گۆڕدراوە و ئێستا بەنیازن عەفرین، ڕەقە، منبج و قامیشلی لە کونترۆڵی کوردەکان دەربێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12317

Your Comment

You are replying to: .
captcha