ده‌بێ هه‌ولێر ڕێککه‌وتننامه‌یێک له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان داوای له‌ هه‌ولێر کرد بۆ ڕاده‌ست کردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ڕێککه‌وتننامه‌یێکی نه‌وتی به‌ ئامانجی خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران واژۆ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید ڕۆستایی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"دا وتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ ڕێککه‌وتننامه‌یێک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ مه‌به‌ستی خه‌رج کردنی مووچه‌ی دواکه‌وتووی ده‌ مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم واژۆ بکات.

ڕۆستایی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و وته‌بێژی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مان چه‌ندین ماده‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌وان ته‌رخاندانی بودجه‌ بۆ زانستگای هه‌ڵه‌بجه‌ و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ تاوتوێ کردن له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018 دانابوو و زیادی کرد: په‌رله‌مان به‌ شێوه‌ی ئاسایی و به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ماددانه‌ پڕۆژه‌یاساکه‌ی په‌سه‌ند کرد.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ جیاتی هیوابه‌خشین به‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ کاری کردوووه‌ و زیاتر ئه‌وانی نائومێد کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12311

Your Comment

You are replying to: .
captcha