به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له عه‌فرین له باکووری سووریا که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕه‌هه‌ندێکی تازه به‌خۆوه ده‌بینێت. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بوویه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان که له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان ده‌کرد ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بێڵن و بۆ یارمه‌تیی هێزه کوردییه‌کان بچنه عه‌فرین. ئه‌و ڕووداوه که ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و هێزه کوردییه‌کانی به‌دواوه بوووه نیگه‌رانیی ئه‌مریکای لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌و بۆنه‌وه، عه‌مید تۆماس ویل فه‌رمانده‌یێکی باڵای سوپای ئه‌مریکا و وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به VOAی ڕاگه‌یاندوووه ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین کاری پێویست بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له عه‌فرین ئه‌نجام بده‌ن و گیانی خه‌ڵکی سڤیل نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. هه‌موان ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر داعش و شکستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بکه‌نه‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: داخوازی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له ناو بڕیارنامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کاندا هاتوووه که خوازیاری ڕاگرتنی 30 ڕۆژه‌ی پێکدادانه‌کان له سووریا بوووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مریکییه جه‌خت ده‌کاته سه‌ر نیگه‌رانیی ئه‌و وڵاته له ڕه‌وانه کردنی هێزی کورد له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور بۆ عه‌فرین و باس له مانه‌وه و پشتیوانیی ئه‌مریکا له هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له کورد و عه‌ره‌ب ده‌کاته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نساش ڕاپۆرتی دا که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان که هێزه کوردییه‌کان به هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن کاردانه‌وه‌یێکی جیدییان به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌بوووه و ته‌نیا داوایان له تورکیا کردوووه که دان به خۆدا بگرێت و ئه‌و بابه‌ته چوونی کورده‌کان له تێکڕای ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به‌ره‌و عه‌فرینی به‌دواوه بوو.
فه‌رمانده کورده‌کان له قامیشڵۆ به فڕانس پرێسیان ڕاگه‌یاندوووه خه‌ریکن هێزه‌کان بۆ ڕه‌وانه کردن به‌ره‌و عه‌فرین ئاماده ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment