دۆسیه‌ له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتاری HDP كرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتاری HDP به‌ تۆمه‌تی "بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ دژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون" ئاماده‌ و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی وانی HDP واتا ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه‌ ئۆزگۆكچه‌ ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده ‌كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێک له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئاماده‌ كردوووه‌ و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كردوووه‌.

له‌ ڕاگه‌یێنراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتییه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "هه‌ریه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په‌ واتا ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه‌ ئۆزگۆكچه‌ ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسین و وێنه‌ی پشتیوانی‌كار له‌ ڕێكخراوی تیرۆریستیان بڵاو کردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای توركیا به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاسایشی وڵات و خۆشگوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ له‌ عه‌فرینی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له‌ دژیان ئه‌نجام ده‌دات و به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده ‌كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" دۆسیه‌ له‌ دژیان كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه‌".

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12309

Your Comment

You are replying to: .
captcha